وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی ئەو پەرلەمانتارە کوردانە دەداتەوە کە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردبوو عەبادی پێی راگەیاندوون هەرێم رۆژانە ١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنت، ئەو دەڵێت" هەرێم ئەو ژمارانە بەرهەمدەهێنێت کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان مانگانە بڵاوی دەکاتەوە.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند " چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عیراق ڕایانگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێی گوتوون حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه ملیۆنێك و سێسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات".
له‌مباره‌یه‌وه دزه‌یی دەڵێت"نازانین ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بووبن به وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ڵام ئێمه نه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و نه نافه‌رمیش نه‌مانبیستووه به‌ڕێز عه‌بادی قسه‌یه‌كی وای كردبێت. ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ژمارانه‌ن كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاپۆرته‌كانیدا بڵاویانده‌كاته‌وه و هه‌مان ئه‌و ژمارانه‌ن كه له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وه‌ریانده‌گرێت".
له كۆتاییی لێدوانه‌كه‌یدا دزه‌یی دەڵێت" ئه‌و په‌رله‌مانتارانه، باشتر وابوو به‌رله‌وه‌ی بۆ خۆده‌رخستن و له خۆیانه‌وه لێدوانی بێبنه‌ما و بێسه‌روبه‌ری له‌و شێوه‌یه بده‌ن، پرسیارێك له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی وه‌زارتی سامانه سروشتییه‌كان بكه‌ن، تاكو ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌ستكه‌وێت".