بە فەرمی وادەی هەڵبژاردن دیاریکرا

حکومەتی عێراق بە فەرمی رۆژی 16ی ئەیلولی ئەمساڵی وەك یەكەم رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاری كرد.

ئەمڕۆ، سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەبادی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا لە رۆژی 16ی ئەیلولی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەرێوەبچێت.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت تا ئێستا دیار نییە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای عێراقدا کوردەکان بە یەک لیست بەشداری دەکەن یاخود هەریەکە و لیستی جیاوازیان دەبێت.



PM:09:33:17/01/2017