ڤیدیۆ.. گەنجێک شەپازلەیەکە لە کاندیدی پۆستی سەرۆکی فەرەنسا دەدات

لە رۆژئاوی فەرەنسا گەنجێک لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا شەپازلەیەک لە کاندیدی چەپەکان بۆ سەرۆکی فەرەنسا مانۆێل فالس دەدات. 

مانویل فالس کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا بوو، لەکاتی سەردانی بۆ شاری لامپیال لەبەردەرگای شارەوانی ئەو شارەدا گەنجێک شەپازلەیەکەی لێدا.

مانویل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دیموکراسیەت لە رێگای توندوتیژیەوە ئەنجام نادرێت.

لە کاتی هێرشەکەدا پاسەوانەکانی مانوێل گەنجەکەیان دەستگیرکردو دادگا تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسایەتی گشتی دایە پاڵ کە بەخزمەتێکی گشتی ئەو کارەی کردووە.




AM:11:09:18/01/2017