زیاتر لە نیوکاتزمێر
دەبێت چەند فرۆکەیەکی جەنگی بۆردومانی قەندیل دەکەن و بۆردوومانی ناوچەی کورتەک بە دیوی ناودەشتان
کراوە و ەو هۆیەوە تۆری کارەبا تا گوندی بۆکریسکان پچراوە واتە هەر گوندێک لەسەر هێڵی
سەنگەسەر بێت کارەبای پچراوە.
پەیامنێری سپی
ڕایگەیاند کە فڕۆکە چاودێری ئەو شوێنە دەکەن و بۆردومانی گوندەکانی خواکورک و ئاری
بن دیوانە و گەلی خواکورک و گەلی زراران و قەلاتوکان و سورەدێ و کورتەک و ناودەشت و
گەلی شۆڕوش و لێوژە و ئینزە کراوە.
وتیشی کە تا
ئێستا زیانە گیانییەکان نەزانراوە ئەوەی زانراوە کە بەهۆی بۆردوومانەکەوە کارەبای
هێڵی سەنگەسەر بچراوە.
ئەمیر حەسەن -
سپی