زیدان ئەمە هۆکاری شکستەکە بوو

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید باس لە شکستی یانەکەی دەکات بەرامبەر بە یانەی سەلتاڤیگۆ و هۆکاری شکستی یانەکەشی بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکات.

زیدان دەڵێ خراپ چووینە یاریگاوەو تەرکیزمان لە دەستدا یانەی سەلتاڤیگۆش تیپێکی بەهێزەو ئەوەشی ئەنجامی دا چاوەڕوانەکراو نەبوو، بۆیە دەبێت لە یاری داهاتوو ٩٠ خولەکی تر دەرفەتمان هەیەو دەبێت تۆڵە بکەینەوەو بلیتی قۆناغی داهاتوو ببرین.

زیدان شکستەکەشی لە ئەستۆی خۆی گرتوو وتی من راهێنەری ئەو یانەیەم و هەمووشی لە ئەستۆی منەو دەبێت هەڵەکان چارەسەر بکەین لە یاریەکانی داهاتوو.




AM:11:11:19/01/2017