دواین لێدوانی ئۆباما وەک سەرۆک
سبەی ترامپ دەبێتە سەرۆک

‌دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا
ئۆباما لە دواین لێدوانیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە نابێتەوە بە هاوڵاتییەکی سادە و ئەو هێشتا هیوای بە گۆڕانکارییە، هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە گەیشتە واشنتۆنی پایتەخت و سبەینێ وەک ٤٥هەمین سەرۆک سوێندی یاسایی دەخوات.
بڕیارە سبەی هەینی ترەمپ وەك سەرۆكی چل و پێنجەمی ولایەتە یەكگرتووەكان سوێندی یاسایی بخوات.، بەر لە سوێندخواردنی، لە واشنتۆن سەردانی گۆڕستانی نیشتيمانی دەكات و تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕستانەكە دادەنێت. 

دۆناڵد ترەمپ لە مانگی تشرینی دووەمی 2016، لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا توانی بە رێژەیەكی زۆرى دەنگەكان لە هیلاری كلینتۆن كاندیدی ديموكراتەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بباتەوە .
هاوکات ئەمڕۆ ئۆباما لە دواین لێدوانیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا وتی  نابێتەوە بە هاوڵاتییەکی بێدەنگ و وەک رۆژی یەکەم هیوای بە گۆڕانکارییە.




PM:10:35:19/01/2017