هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە


بەهۆی پێكانەوە یانەی بەرشەلۆنە لە تواناکانی ئینێستای ئەستێرەی هێڵی ناوەندی بێبەش دەبێت.

ئینێستا لە یاری شەوی رابردوودا بەرامبەر بە یانەی ریاڵ سۆسیداد یاریگای جێهێشت و نەیتوانی درێژە بە یاریەکە بدات.

ئەمرۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردەوە ئینێستا بۆ دوو هەفتە لە ریزەکانی بەرشەلۆنە دوردەکەوێتەوەو ناتوانێ لە سێ یاری داهاتووی یانەکەی ئامادە بێت.

یاریەکانیش بریتین لە ئیبار و سۆسیداد و ریاڵ بیتس.



PM:10:57:20/01/2017