یەکەم بڕیاری ترامپ وەک سەرۆک کامە بوو؟

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دوێنی یەکەم بڕیار وەک سەرۆک کۆمار دژی یاسایەکی ئۆباما بوو کە لە بواری بیمەی تەندروستیدا دەریکردبوو بەناوی " ئۆباما کیر"ەوە، ترامپ ئەو یاسایەی هەڵوەشاندەوە.

وەک وتەبێژی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ میدیاکانی راگەیاند" ترامپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەڵێنی دابوو ئەو بڕیارە هەڵوەشینێتەوەو دوێنی لەیەکەم  بڕیاریدا وەک سەرۆک ئەو کارەی ئەنجامدا".

راینس پریبۆس ئەمینداری کۆشکی سپی رایگەیاند" ئەو کارە پەیوەندی بە مەرسومێکەوە هەیە بۆ ئەوەی قورسایی دارایی بڕیارەکە سووک بکات".

ئەو بڕیارە دەچێتە کۆنگرس، بەڵام بەو پێیەی کۆمارییەکان زۆرینەن بە ئاسانی تێدەپەڕێت.

لای کۆمارییەکان ئەو یاسایەی ئۆباما خراپترین یاسا بووەو زۆر ئاڵۆز بووە، هەربۆیە ترامپ هەڵیوەشاندەوە. 

هەروەها دوێنێ ترامپ واژووی لەسەر سپاردنی ئەرکی وەزارەتی بەرگری بە جیمس ماتیس و وەزارەتی ناوخۆ بە جۆن کیلی سپارد کە ئەنجومەنی پیران پێشتر پەسەندی کردبوو.



AM:09:46:21/01/2017