هونەرمەندێكی ناودار كۆچی دوایی كرد
هونه‌رمه‌ندی دیاری میسری فیفی سه‌باعی دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له میسر ئه‌مڕۆ بڵاویان كرده‌وه هونه‌رمه‌ند فیفی سه‌باعی دوای ملمڵانییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
فیفی یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له به‌شی زۆری كاره هونه‌ریه‌كانی ڕۆڵی دایكی گێراوه له كاره‌كانیدا هه‌میشه به‌و رۆڵه ناسراوه‌ته‌وه.
فیفی سه‌باعی له‌دایكبووی ساڵی ١٩٥٧ ولاتی میسره، له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، له ژیانی هونه‌ریدا به‌شدرای زیاتره له ٤٠ كاری دراما و فیلم كردووه دواین كاری هونه‌ری ڕۆڵ بینین بوو له هه‌ردوو درامای (لمغنی و كلمه سر).
PM:04:14:21/01/2017