دڵنیا رەزازی ڤیدیۆیەكی دەگمەنی خۆی بڵاودەكاتەوە

هونەرمەند دڵنیا رەزازی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، گرتەیەکی تایبەتی مندالی خۆی بلاو کردەوە،

کچە هونەرمەند دڵنیا ڕەزازی ، کچی هونەرمەندان مەرزییەی فەرقیی و ناسری ڕەزازی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هەشتاکان  گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەردەمی مناڵی بڵاو کردەوە، کە مێژووی ڤیدیۆکە دەگەرێتەوە بۆ  سەرەتای و ئەوکاتانەی  هەردوو هورمەند ناسری ڕەزازی   هونەرمەندی کۆچکردوو مەرزیەی فەریقی لەشاخ  پێشمەرگە بوون  

جێگەی ئاماژە پێکردنە هونەرمەند دڵنیا ڕەزازی دوا بەرهەمی خۆی لە یادی ١٠ سالەی کۆچی دوایی مەرزییە فەرقیی دایکی بڵاو کردەوە، لەئێستاشدا خەریکی تۆمار و کلیپکردنی دو بەرهەمە، کە یەکیک لەبەرهەمەکانی کاری کلیپی بەرەو تەواو بوون دەچێت و لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی وڵاتی سوید وێنەی گیراوە

 - زانا گەڵاڵی


 

Mn be mindali.....har bum 😊 Me as a little girl 🌺

A video posted by Delnia Razzazi (@delniarazzazi) on



PM:04:36:21/01/2017