پەرلەمانی تورکیا بەدەنگی ئاکەپە و مەهەپەو بە ئۆپۆزسیۆنی جەهەپەو هەدەپە، رەشنووسی دەستوری تێپەڕاندو لە ریفراندۆمدا خەڵک بڕیار دەدات، سیستەم وەک ئێستا بە پەرلەمانی بمێنێتەوە، یان بگۆڕدرێت بۆ سەرۆکایەتی.
لەکۆیی ٥٥٠ ئەندام پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ ئەو رەشنووسەی لەلایەن پارتی داد‌و گەشەو پارتی نەتەوە پەرستەوە ئامادەکرا، سەرباری ناڕەزایەتییەکانی پارتی جەهەپەو پارتی دیموکراتی گەلان، بەکۆی ٣٣٠ دەنگ رەشنووسەکە تێپەڕێنرا.
هەرچی ئاک پارتی و مەهەپەیە دەیانەوێت سیستەمی وڵات بکرێتە سەرۆکایەتی، بە پێچەوانەوە جەهەپەو دەهەپە، ئەو هەنگاوە وا ناوزەد دەکەن کە وڵات بەرەو دیکتاتۆریەت دەبات.
به پێی ره‌شنووسی ده‌ستووری نوێ، پۆستی سه‌رۆك كۆمار له پۆستێكی ته‌شریفاتی و كه‌مده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌گۆڕێت بۆ پۆستێكی به‌ده‌سه‌ڵات و یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتداری باڵای توركیا.
ده‌ستووری ئێسته‌ی توركیا له ساڵی ١٩٨٢ دوای ئه‌و كۆده‌تا سه‌ربازییه‌ی له ساڵی ١٩٨٠ رووی دا، نووسرا و تیایدا سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان گه‌ره‌نتی كرا.
له ده‌ستووری نوێ‌دا، رێگه به سه‌رۆك كۆمار دراوه دۆخی نائاسایی رابگه‌یه‌نێت. هه‌ر به‌گوێره‌ی ده‌ستووری نوێ ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ ٦٠٠ به‌رز ده‌كرێته‌وه و هه‌ڵبژاردنیش پێنج ساڵ جارێك به‌ڕێوه ده‌چێت.