پارتی: پێشبینی دەکەین ئیدارەی ترامپ فراوانتر پشتگیری هەرێم بکەن

 بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت" پێشبینی دەكەین ئیدارەی تازەی دۆناڵد ترەمپ، میكانیزمی زیاتر و فراوانتر بۆ پشتگیریی هەرێمی كوردستان بگرێتەبەر".

هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەکەی راگەیاندووە"نابێت خۆش خەیاڵ بین بە هەندێك شت، ئەمریكا بەرژەوەندیی خۆی هەیە، ئێمەش بەرژەوەندیی خۆمان هەیە، بەڵام خۆشبەختانە بەشێك لە بەرژەوەندییەكان، بەرژەوەندیی هاوبەشن، بۆیە پێمانوایە بە گۆڕینی ئیدارەكان، ئەو بەرژەوەندی و ستراتیژییەی ئەمریكا لەگەڵ كوردستاندا هەیەتی، بەرەو لاوازی ناچێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەرەو بەهێزی دەچێت، بەڵام لە ئیدارەیەكەوە بۆ ئیدارەیەكی دیكە رەنگە میكانیزمی جیاواز بگیرێتەبەر".

هەورامی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "ئەو بەرژەوەندی و ستراتیژییەی ئەمەریكا لەگەڵ كوردستان هەیەتی، بەرەو لاوازی ناچێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەهێزتر دەبێت".

دوێنێ بە فەرمی دۆناڵد ترامپ بوو بە سەرۆکی ٤٥ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ناوەندە جیهانی و هەرێمایەتییەکان بە دڵەڕاوكێوە پێشوازی لە هاتنی ئەو دەکەن و تا ئێستا سیمای سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بە دەر نەکەوتووە.



PM:06:38:21/01/2017