دەرمانێکی مەترسیدار بڵاودەبێتەوە
بەکارهێنانی تووشی نەخۆشی ئایدزتان دەکات

دەزریەکی بڵاوبۆتەوە بۆ نەخۆشی هەڵامەت و قوڕگ ئێشەی مناڵ بەکاردەهێنرێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز.

چەند میدیایەک هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە بەکارنەهێنانی دەرزیەک کە کەوتۆتە بازاڕەوە لە جۆری ( AMPicloxe) کە مارکەکەی فەرەنسیە و  بۆ هەڵامەتی مناڵان و قوڕگ ئێشە بەکاردەهێنرێت، ئەو رێکخراوە ئاشکراشی دەکات کە بەکارهێنانی ئەو دەرزیە دەبێتە مایەی نەخۆشی ( ئایدز ).

هەر لە هەواڵی میدیاکاندا جۆری دەرزیەکە ئاشکراکراوە و تێیدا هاتووە " بازنەیەکی شینی لەسەر پاکەتەکەیەتی و لەنێو ئەو بازنەیەشدا بازنەیەکی سوور هەیە".
میدیاکان لە زاری ڕێکخراوی مانگی سووری عێراقییەوە ئەو زانیارییانەیان بڵاوکردووەتەوە، بەڵام لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی سپی د.سەباح، ڕایگەیاند مانگی سوور هیچ زانیارییەکی سەبارەت بەو دەرزییە نییە و ئێمە هیچ لێدوانێکمان نەداوە.



PM:08:15:21/01/2017