وێنە.. ئەو خانمە هونەرمەندانەی كورد كە نەشتەرگەریی جوانكارییان كردوە

بەشێک لە خانمە ھونەرمەندەکانی کورد، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش دەربکەون، نەشتەرگەریی جوانکارییان بۆ شوێنە جیاوازەکانی جەستەیان، بە تایبەتی (لووت و ڕوومەت)ـیان ئەنجام داوە.

لەوانە:

دڵنیا قەرەداغی، خانمە ھونەرمەندی کورد، یەکێک بوو لەو خانمانەی کە لە 9 ساڵ پێش ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری ھەولێر نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ (لووت، ڕوومەت)ـی ئەنجام دا، بەڵام لەگەڵ ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکی ئەنجام دا ڕووبەڕووی کێشە بوویەوە، چونکە دڵنیا گوتی "نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو نەبوو".

چۆپی فەتاح، یەکێکە لەو خانمە ھونەرمەندانەی کە لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ (لووت)ـی ئەنجام داوە.

ڕۆژین شەریفی، خانمە ئەکتەری کورد، کە خەڵکی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە و ئێستا لە شاری سلێمانی دەژی، نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ (لووت و ڕوومەت)ـی ئەنجام داوە.

ھێڵی لەڤ، خانمە ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، لەو کاتەی کە نێوبانگی ھونەریی دروست کرد، لە ئەمەریکا نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ (لووت و دەم)ـی ئەنجام داوە.

ھانی، خانمە گۆرانیبێژ، کە خەڵکی کوردستانی ڕۆژھەڵاتە و ئێستا دانیشتووی ئەڵمانیایە، نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ (لووت)ـی ئەنجام داوە.

دڵسۆز ماوەتی، خانمە ئەکتەری کورد، کە ئێستا ئەکتەریی شانۆگەریی (بەزمی بەزم)ـە، بەھۆیی زۆری قەبارەی کێشی لەشیەوە ناچار بوو نەشتەرگەریی جوانکاری ئەنجام بدات، ئەو ئێستا کێشی لەشی نزیکەی 95 کیلۆگرامە، ھاوکات بۆ ئەوەی ڕوخساری لەگەڵ لەشی بگونجێت، پزیشکەکە نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ ئەنجام دا.

باخان، خانمە گۆرانیبێژی کورد، کە چەند ساڵێکە وازی لە کاری ھونەری ھێناوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ (دەم، لووت و ڕوومەت)ـی ئەنجام داوە.
نازێ عەزیزی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ (لووت)ـی ئەنجام داوە.

لۆکە زاھیر، خانمە گۆرانیبێژ، گرنگی بە کاتی دەرکەوتن و ڕوخساریی خۆی دەدات، ئەو وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ (لووت)ـی ئەنجام داوە.



PM:09:09:21/01/2017