بەوێنە "جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان" ببینە

کچە خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی، ماوەیەکە وەک مۆدێل ناوبانگی دەرکردووەو دەڵێت "من وەک جوانترین کچی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان هەڵبژێردراوم".

‎شنیار ئەحمەد تەمەن 20 ساڵ کە ماوەیەکە وەک مودێل دەردەکەوێت ناوی هونەرییەکەی یار جانە و خوێندکاری زانکوی سلێمانی بەشی کۆمپیوتەرە و دەربارەی کارەکەی بۆ دواڕۆژ وتی: لە منداڵیەوە خولیام ئەوە بوە ببمە مۆدێل وە کاریگەرم بە مۆدێلە جیهانیەکان. ‎وتیشی: راستە من وەک جوانترین کچی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان هەلبژێردراوم وە زۆر خۆشحاڵی کردم. ‎لە ماوەی پێشودا شنیار لە لایەن بەشێک لە پەڕەکانی فەیسبووک وەکو جوانترین کچی زانکۆکانی کوردستان هەڵبژێردراو ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوەتەوە بە جۆرێک هەزاران کەس سەرنجی خۆیان دابوو دەربارەی ئەو بابەتە. ‎بەشێکی ئەوانەی سەرنجیان دابوو پێیان وابوو کە هەڵبژاردنەکە دروست نییە و هیچ جۆرە پێشبڕکێیەک ئەنجام نەدراوە وە بەشێکی دیکەش شنیاریان بە جوانترین کچ دانا و داوای بەردەوامیان کرد لێی لەکاری مۆدێل.

‎ شنیار راشیگەیاند، نەشتەرگەری جوانکاریم نەکردووە زۆرێک وا دەڵین تەنیا بەهۆی روداوێکەوە نەشتەرگەری لوتم کردووە و دەبێت خەڵک بریار لەسەر ئەوە بدات کە جوانم یان نا. ‎دەربارەی ئەوەی کە ئایا جوانی کێشەیە یان رێخۆشکەرێکە بۆ سەرکەوتن دەڵێت : جوانی هەندێکجار کێشەیە و هەندێکجار هاوکارە کەواتە ناتوانین بڵێین تەنها کێشەیە یاخود رێخۆشکەرە.



PM:09:11:21/01/2017