خانمە گۆرانیبێژی کورد، ھێلی لەڤ سەردانی دوبەی دەكاتو ڤیدیۆی خۆی لەوێ بڵاودەكاتەوە.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، گەشتی بۆ دوبەی کردووە، لە ھەژماری تایبەتی خۆشی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا وێنە و ڤیدیۆ خۆی بڵاو کردووەتەوە.
ھێلی لەڤ، ناوی ڕاستەقینەی (ھێلین عەبدوڵا)ـیە، وەک 100 کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان بۆ ساڵی 2015 ھەڵبژێردرا، ھەروەھا وەک ھونەرمەندێکی کورد بەشداری چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە.