کچی بەرپرسێکی باڵای هەرێم هاوسەرگری کرد

سەرۆكی دەستەی گشتی سەربەخۆیی مافەكانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە کچەکەی لە چیای كۆڕەك لەگەڵ دەزگیرانەكەی، بە ئامادەبوونی خێزانی هەردولا بەشێوەیەكی سادە ئاهەنگی ئەڵقە گۆڕینەوەیان ئەنجامدا.

زیا بەترس، سەرۆكی دەستەی گشتی سەربەخۆ مافەكانی مرۆڤ، لە هەرێمی كوردستان لە فەیسبووکی تایبەتی خۆی نوسیویەتی" رۆژی هەینی 20 كانونی دووەمی 2017 لە چیای كۆڕەك ئاهەنگی ئەڵقە گۆڕینەوەی خۆشەویستان ( دینا زیا‌و و رافی ریاز ) بە ئامادەبوونی كەس و كارو دایك و باوكی هەردولا لە كەشێكی سارددا بەڕێوەچوو ئەڵقەی هاوسەرگیریان ئاڵوگۆر كرد".

هەروەها ڕاشیگەیاندووە" هەرچەندە كەش و هەواكەی زۆر سارد و بەفراوی بوو، بەڵام ئەوان عەشقی خۆیان بۆ یەكتری دوپاتكردەوە، سەلماندیان كە عەشق دەتوانێت ساردیەكان بتوێنیتەوە، بۆیە ئەوان لەو رۆژە توانیان وێنایەكی جوانتری ژیان لەناو كەشێكی سارددا نیشان بدەن".

هەروەها دەڵێت هێزی عەشقی ئەوان گەورەتر و بەهێزتر بوو لە سەرما و بەفر بۆ دروستكردنی ژیانێكی جوان، ئێمەش ئومێدی ژیانێكی پڕ لە شادی و عەشقتان بۆ دەخوازین و هیوادارین لە زەت لە ژیانی خۆیان ببینن.



AM:09:45:22/01/2017