ژنان دژی ترامپ خۆپیشاندانیان کرد

‌دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکان

بەشێک لە ژنانی ئەمریکا کە زیاتر لە ملیۆنێک ژن دەبوون لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە دژی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لەو خۆپیشاندانانەدا خۆپیشاندەران جەختیانکردوە کارێکی مەترسیدارە دەرفەت بدرێت بە ترەمپ پاش هەموو "قسە نەشیاوەکان"ی بەرامبەر ئافرەتان کردوویەتی و داواشلە ترامپ دەکەن کە ڕێز لە مافەکانی ئافرەتان بگرێت.

هەروەها ڕوونیشیانکردووەتەوە ژنان دەبێت هاوشێوەی پیاوان بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

لە ڕۆژی دەستبەکاربوونییەوە کە ٢٠ ئەم مانگە بوو لە ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی جیهان خۆپیشاندان دژی دۆناڵد ترامپ ئەنجامدرا و بەشێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە گومانێکی زۆر هەیە سەبارەت بە مامەڵەی ترامپ لە بوارە جیاوازەکاندا و ئەمەش نادڵنیایی خستووەتە نێو ئەمریکاوە.



AM:10:29:22/01/2017