دوو یاریزانی کورد هاوسەرگیریان کرد
دوو یاریزانی تۆپی پێی کورد هاوسەرگیرییان کرد و بەنیازیشن دوای هاوسەرگیریکردنیان هەر لە یاریی تۆپی پێ بەردەوام بن.
هۆزانڤان زاهدی یاریزانی یانەی هەڵۆ لەگەڵ سۆنیا مەحموودی خانمەیاریزانی یانەی گازی باکوور هاوسەرگیریان کرد و هەردوو یاریزانەكه‌ش لە ئاهەنگەکەیاندا تۆپیان دانابوو.
سۆنیا مەحمود بە كوردستان24ی وتوە : به‌وپێیه‌ی خۆم وه‌رزشوانم، حه‌زم كرد ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ریشم وه‌رزشوان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا پاڵپشتم بكات، سووپاس بۆ خوا ئامانجه‌كه‌م پێكا.
هەروەها هۆزانڤان دەڵێت من به ئاواته‌كه‌م گه‌یشت، چونكه كه‌سێكی وه‌ك خۆم وه‌رزشوان كرده هاوژینی خۆم، ئه‌مه‌ش بۆ داهاتوو كارئاسانیم بۆ ده‌كات وام لێده‌كات له وه‌رزشه‌كه‌م به‌رده‌وام بم.
AM:10:51:22/01/2017