نهێنییەكی دیكەی سەدام حسێن ئاشكرا دەكرێت

بەپێی هەندێك بەڵگەنامەی نهێنی دەیەی 80، ئەمەریكا هانی سەدام حوسێن دیكتاتۆری پێشووی عێراقی داوە بۆ ئەوەی لە پێناو پاراستنی بۆرییە نەوتەكان لە دەریاری نێوەڕاست و كەنداوهێرشبكاتە سەر سوریا.

بە پێی راپۆرتێكی هەواڵگری نهێنی ساڵی 1983 كە كەناڵی سۆمەریە بڵاویكردووەتەوە، واشنتۆن عێراقی هانداوە بۆ هێرشكردنە سەر سووریا.

گراهام فۆلیر لە سی ئای ئەی وتوویەتی، پێویستە ئەمریكا فشار بخاتە سەر حافز ئەسەد لە رێگای سێ هێزەوە، ئەوانیش عێراق و ئیسرائیل و توركیان.



PM:03:25:22/01/2017