ریاڵ مەدرید گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

ئەمرۆ میدیاکانی ئیسپانیا ماوەی دابڕانی هەردوو ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لۆکا مۆدریچی کرواتی و مارسێلۆی بەرازلیان ئاشکرا کردوو بڵاویان کردەوە ئەو دوو یاریزانە چەند هەفتەیەک لە یانەکەیان دادەبرێن.

لە یاری رۆژی شەممە بەرامبەر بە یانەی مەلەگا لە خولی ئیسپانیا هەردوو یاریزان توشی پێكان هاتن و نەیانتوانی یاریەکە تەواو بکەن.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاوی کردەوە مۆدریچ و مارسێلۆ ٣ بۆ ٤ هەفتە لە یانەکەیان دادەبڕێن و ناتوانن بگەرێنەوە بۆ پێکهاتەی تیپەکەیان.

بەمەش ریاڵ مەدرید بۆ چەندین یاری گرنگ لەو دوو یاریزانە بێبەش دەبێت.



PM:06:12:22/01/2017