حکومەت بڕیاری دەستکاریکردنی مووچەی دەستپێکرد

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران و هەفتەی داهاتوو لیژنەكە كۆدەبێتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە زاری سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بڵاویكردەوە، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی پاشەكەوتی مووچەی قەرمانبەران دروستكراوە.

ئەو لیژنەیەی، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچە پێكهێنراوە، پێكهاتوون لە، نوێنەرانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و ڕابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی و ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەكان و عەلی سندی، وەزیری پلاندانان.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: "بڕیارە لیژنەكە لەهەفتەی داهاتوودا كۆببێتەوە و گفتوگۆ بكەن لەبارەی دیاریكردنی رێژەی كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران".

لەچەند رۆژی رابردوودا وەزیری دارایی بە وەکالەت، رابەر سدیق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کە لە مانگی ئازاردا دەستکاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.



PM:07:36:22/01/2017