دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی دانیشتنی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی سكاڵای سه‌رۆكی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی له‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانیی سلێمانی بۆ ڕۆژی 11 ی نیسانی ئه‌مساڵ دواخست.
به‌ئاماده‌بوونی جه‌لالی سام ئاغا سكاڵاكارو سه‌رۆكی پێشووی دیوانی چاودێریی دارایی سلێمانی و قادر حەمەجان سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانیی سلێمانی و بریكاره‌كانیان نۆزده‌یه‌مین دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر ڕاپۆرتی " گه‌نده‌ڵییه‌كانی شاره‌وانیی" سلێمانی له‌و كاته‌دا به‌ڕێوه‌چوو.
دوای وه‌رگرتنی وته‌ی هه‌ردوولا، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به هۆكاری لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له تهشهیرو ناوزڕاندنهكان له‌لایه‌ن كه‌سانی زمانه‌وانی و پسپۆڕه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ڕۆژی 11ی نیسانی ئه‌مساڵ دواخست.
دۆسیه‌ی سكاڵای سه‌رۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووتری شاره‌وانیی سلێمانی له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كانی دیوانه كه ماوه‌ی 8 ساڵه دۆسیه‌كه له دادگایه‌و تا ئێستا 19 دانیشتنی بۆ ئه‌نجامدراوه. -