چه‌ند که‌سێک به جلی مه‌ده‌نیه‌وه که خۆیان وه‌کو ئاسایش ناساندووه، له شاری هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)دا گرت.
رۆژ نیوز بڵاویکردەوە "کاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، چه‌ند که‌سێک به جلی مه‌ده‌نیه‌وه چونه‌ته سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له گەڕەکی دۆلاراوا لە شاری هه‌ولێر و ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی ئه‌و نوێنهرایهتیهدا گرتوه و بردوویانه".
عابد ئیکه، ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په له هه‌رێمی کوردستان به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند" چه‌ند که‌سێک هاتن که جلی مه‌ده‌نیان له‌به‌ردا بوو، وتیان ئێمه ئاسایشین، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی نوێنهرایهتیهکهماندا گرت و بردیان".
وتیشی" تا ئێستا نازانین هۆکاری ئه‌وه چییه، به‌ڵام به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین".