ماڵپەری بەناوبانگی ئەمریکی بەناوی ( weather ) کە ماڵپەڕێکی جیهانی تایبەت بە کەشوهەوایە، پشێبینی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە لەهەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە لە رۆژی پێنجشەممە ١/٢٦ بەفر لە چەند پارێزگایەکی هەرێم دەبارێت.
ماڵپەرەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، رۆژی پێنجشەممە بەفر لە پارێزگای دهۆک دەبارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت.
تایبەت بە پارێزگای هەولێر ماڵپەرەکە بڵاویکردووەتەوە لە رۆژی پێنجشەممەوە باران لەو پارێزگایە دەبارێت و ماوەی 4 رۆژ بەردەوام بێت.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە بارانبارین تەواوی پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە لە رۆژی پێنجشەممەوە و ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت ئەگەری بارینی بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.