نرخی ئەمپێری مولیدە ئەهلیەکانی ئەم مانگە ئاشکرا کرا

مانگی کانوونی دووەم حکومەتی هەرێم رۆژانە ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر کارەبای بۆ هاوڵاتیان دابینکردووە، مولیدە ئەهلیەکانیش ٨ کاتژمێریان دابینکردووە.  

سەنعان وەلید ئەندامی لیژنەی ئەنجوومەنی مۆلیدە نا حكوومەتییەكانی هەرێمی كوردستان بەماڵپەڕی "وشە"ی ڕاگەیاند " موەلیدە نا حكوومەتییەكان بەیانیان سعاتێك كارەبای بەردەوامیان بە هاووڵاتییان داوە و ئێواران یان نیوەڕۆیانیش حەوت سعات كارەبایان بە هاووڵاتییان داوە".

ئەندامەكەی لیژنەی ئەنجوومەنی موەلیدە نا حكوومەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو كارەبایەی بە هاووڵاتییانمان داوە بە گوێرەی سعات هەژمار دەكرێ و بڕە پارەكەی دیاری دەكرێت، بۆیە پێشبینی دەكرێت بۆ مانگی یەكی ساڵی 2017 بڕی هەر ئەمپێرێك كارەبا بە حەوت هەزار و 500 دینار دیاری بكرێت.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی غازی سروشتی بەشێك لە وێستگەكانی كارەبا لە كار كەوتوونە، بۆیە پێشبینی دەكرێت بۆ مانگی شوباتیش پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمتر ببێتەوە.



AM:10:07:23/01/2017