حکومەتی هەرێم ٥٣ ملیۆن دۆلار بەسێ کۆمپانیای نەوتی دەدات

حکومەتی هەرێم وەک شایستەی دارایی خۆیان بڕی ٥٣ ملیۆن دۆلار دەدات بە سێ کۆمپانیا.

ئەمڕۆ دووشەممە هەر دوو کۆمپانیای جەنەڵ ئینێرجی و دی ئێن ئۆ، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویانکردەوە کە حکومەتی هەرێم وەک شایستەی دارایی خۆیان بڕی ٣٨ ملیۆن دۆلاریان لە فرۆشتنی نەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ وەرگرتووە.

هەروەها کۆمپانیای گەلف کیستۆن بڵاویکردەوە کە بڕی ١٥ ملیۆن دۆلار وەرگرتووە وەک شایستەی دارایی ماگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.
لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ەوە حکومەتی هەرێم مانگانە بڕێک پارە وەک شایستەی دارایی دەدات بەو کۆمپانیایانەی کە لەهەرێم نەوت بەرهەمدەهێنن.



PM:12:51:23/01/2017