به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەك دامەزراندن دەكات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین له سلێمانی ژماره‌یه‌ك هه‌لی كاری راگه‌یاند و داواكاره له‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووی كاركردن ده‌كه‌ن فۆڕم پێشكه‌ش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین له سلێمانی ئاگادارییه‌كی بۆ دامه‌زراندن بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه ئاره‌زووی كاركردنن له‌و بواره‌دا ده‌كه‌ن فۆڕم پێشكه‌ش بكه‌ن .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین له سلێمانی ئاماژه‌ی به مه‌رجه‌كان بۆ دامه‌زراندنی سێ كه‌س له هۆبه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كردووه كه به‌م شێوه‌یه‌یه؛
- ده‌رچووی به‌شه پزیشكییه‌كانی په‌یمانگا بێت.
- بڕوانامه‌ی ته‌واوكردنی خولی فریاگوزاری هه‌بێت.
- له هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ی حكوومه‌ت فه‌رمانبه‌ر یاخود مووچه‌خۆر نه‌بێت.
به‌پێی ئاگادارینامه‌كه، دامه‌زراندنه‌كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌بێت و پێویسته داواكار له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه تا ماوه‌ی حه‌وت رۆژ، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مین له سلێمانی بكات.
PM:03:12:23/01/2017