وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی هەفتەی ئایندە بڵاودەکاتەوە

هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی موچە بڵاودەکاتەوە و سەرجەم ئەو شوێنانەی کە ئەم هەفتەیە مووچەیان وەرنەگرتووە، موچەکەیان دابەشدەکرێت.

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند "هەفتەی داهاتوو خشتەیەکی نوێی موچە بڵاودەکەینەوە و سەرجەم ئەو شوێنانەی کە ئەم هەفتەیە مووچەیان وەرنەگرتووە، موچەکەیان دابەشدەکرێت".

بڕیارە هەفتەی ئایندە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشبکرێت:

وەزارەتی ئەوقاف

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی تەندروستی

وه‌زارەتی رۆشنبیری و لاوان

وه‌زارەتی كاره‌با

وه‌زارەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن

وه‌زارەتی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار

وه‌زارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

وه‌زارەتی پلاندانان

وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی

وه‌زارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان



PM:03:18:23/01/2017