لە زەماوەندی خەندان و کەمالدا کارەسات ڕودەدات

بڵاوبوونەوەی درامای توركی "لێم ببورە" كە بەردەوامە‌و لە حەڵقەكانی داهاتوو لە بۆ هاوسەرگیری كەمال‌و بەهار ئەم گرفتان دروست دەبێت.

بەرات هەموو هەوڵێک دەدات تا کەمال و بەهار لەیەکتر جیابکاتەوە و دواتر خەندان دووگیان دەکات و خەندایش بە کەمال دەڵێت منداڵەکە هی خۆتە بە ناچارییەوە کەمال و خەندان هاوسەرگیری دەکەن.

دایکی بەرات نەزیرە بابەتەکە دەزانێت و لە رۆژی زەماوەندەکەیاندا دەیەوێت راستیەکان ئاشکرابکات، بەڵام خەندان لە هۆش خۆی دەچێت و دەیبەنە نەخۆشخانە.

لە نەخۆشخانە خەریکبوو پزیشکەکە ئاشکرایبکات کە منداڵەکە هی کەمال نیە، بەڵام هەر زوو بەرات کونترۆڵی باردوخەکە دەکات و پزیشکەکە رازیدەکات بەوەی نهێنەیەکە ئاشکرا نەکات، بەمەش پزیشکەکە تەنها بە کەمال دەڵێت کە چی دیکە خەندان مناڵی نابێت.





PM:03:59:23/01/2017