وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات كە ئەمرۆ خولێكی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی كردوەتەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە:


ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری 23/1/2017، لە هۆڵی كۆبونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری، وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی فەرمانبەران، لە ژێر چاودێری "ڕابەر سدیق" بریكاری وەزارتی دارایی و ئابووری بە (وەكالەت)، خولێكی تایبەت بە پرۆسەی (ئامادەكردنی تەندەر و كردنەوەو شیكردنەوەی) لەژێر ڕۆشنایی (ڕێنماییەكانی جێبەجێ كردنی گرێبەستە گشتیەكانی حكومەت) كردەوە، كە ماوەی خولەكە (3) ڕۆژ دەخایەنێت، فەرمانبەران لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری بەشداریان تێدا كرد.

سەرەتا چەند وتەیەك لە لایەن "ڕابەر سدیق" بریكاری وەزارتی دارایی و ئابووری بە (وەكالەت) پێشكەش كرا، باسی لە گرنگی خولی (ئامادەكردنی تەندەر و كردنەوەو شیكردنەوەی) بۆ بەشدار بووان كرد، كە یەكێكە لە بڕگە گرنگەكانی ناو ڕێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016 گرێبەستە گشتیەكانی حكومەت.

گوتیشی: دەبێت فەرمانبەرانی وەزارەتمان لە نزیكەوە ئاگاداری و ئاشنایەتیان هەبێت لەسەر ئەم ڕێنماییە و بەشداربن لە پرۆسەی (ئامادەكردنی تەندەر و كردنەوەو شیكردنەوەی) بۆ گرێبەستەكانی حكومەت، لە بوارە جیا جیاكان، كە وەك نوێنەری وەزارەتمان ئامادەدەبن، لە دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم دا، لەسەر ئەم ڕێنماییە كارپێكراوە كارەكانی ڕایی بكەن، چونكە بەستانداری جیهانی دارێژراوە، بە هاماهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی و وەزارەتی پلان دانان.

پتر گوتی:- پێویستە لە كاتی جێ‌ بەجێ كردنی پرۆسەی تەندەرین و قۆناغەكانی پرۆسەی گرێبەست كردندا ڕەچاوی مافی حكومەت و كۆمپانیاكان بكرێت.

لە كۆتایدا گوتی: زۆر سوپاسی فەرمانبەرانی بەشدار بوو دەكەم، وە هیوادارم سوودمەندبن لەم خولە و بەشداری بوونێكی كارایان هەبێت، بۆ بەرزكردنەوەی توانستیان لە جێبەجێ‌ كردنی ئەو كاروبارانەی ڕۆژانە ڕایدەپەڕێنن.


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان



PM:05:07:23/01/2017