بەڕێوەبەرایەتیەکی حکومەتی هەرێم هەلی کاری راگەیاند

هەلی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی ڕادەگەیەنرێت و داوا لەو كەسانە دەكرێت، كە ئارەزووی كاركردنیان هەیە لەو بوارەدا فۆڕم پێشكەش بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا کۆکۆپیەکی دەست سپی کەتووە هەلی دامەزراندن بۆ ئارەزوومەندانی بوارەكە ڕادەگەیەنێت و مەرجەكانیش بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم ئاشكرا دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، بەڕێوەبەرایەتیەكە پێویستی بە 3 كەسە بۆ هۆبەی تەندروستی و پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدابێت:

- دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی پەیمانگا بێت.

- بڕوانامەی تەواوكردنی خولی فریاگوزاری هەبێت.

- لە هیچ دامەزراوەیەكی دیكەی حكوومەت فەرمانبەر یاخود مووچەخۆر نەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، دامەزراندنەكە بەشێوەی گرێبەست دەبێت و پێویستە داواكار لە ئەمڕۆ دوو شەممەوە تا ماوەی 7 ڕۆژ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان لە سلێمانی بكات.



PM:07:39:23/01/2017