کۆمپانیایەکی ئینتەرنێت بڕیار دەدات قەرەبووی بەشداربووەکانی بکاتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت"بەڵێنمان لە كۆمپانیای تیشك نێت وەرگرت، لە ماوەی مانگی داهاتوو ئۆفەر دەدرێ بە بەشداربوان، هەروەها گرفتە تەكنیكیەكانی هیڵی ناوبراو لەم مانگەدا چارەسەر دەبێت".

محەمەد ڕەسوڵ موراد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی؛ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویکردەوە" لە دوو كۆبوونەوەمان بە میوانداری بەڕێوەبەری پۆستە و گەیاندنی سلێمانی و ستافی كۆمپانیای تیشك نێت، ئەم بەڵێنانەمان لە كۆپانیای ناوبراو وەرگرت، بەجۆرێك گرفتە تەكنیكیەكانی هیڵی ناوبراو لەم مانگەدا چارەسەر دەبێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا دەڵێت "بڕیار دراوە بە درێژكردنەوەی ماوەی گۆڕینی هێڵ، بەو پێیەش ماوەی گۆڕینی هێڵی پێشوو (هێڵە كۆنەكە) بەپێی ناوچە درێژ دەكرێتەوە، لە ماوەی مانگی داهاتوو ئۆفەر دەدرێ بە بەشداربووان".

محەمەد ڕەسوڵ موراد ئامژە بۆ ئەوە دەکات "هەر بەشداربوویەك لە ئەنجامی گۆڕینی هێڵی پێشوو بە هێڵی 4G باڵانسی فەوتاوە دەتوانێت پەیوەندی بكات بەم ژمارەیە لە ڤایبەر ٠۷٥٠۱۱٤٤٥٤٥ بۆ گێڕانەوەی باڵانسی تیاچوو".



PM:07:47:23/01/2017