بەپەلە.. وەزارەتی دارایی دوو خشتەی نوێی موچە بڵاودەکاتەوە

هەفتەی ئایندە وەزارەتی دارایی دوو خشتەی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت و مووچەی سەرجەم شوێنەکان دابەشدەکرێت.

ماڵپەڕی کوردیوی زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامی کە بەشدارن لە حکومەتی هەرێمدا بڵاویکردوە " دابه‌شكردنی موچه‌ به‌پێی پۆڵینی وه‌زاره‌ته‌كان دێت، به‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان له‌یه‌ك پۆڵیندا ده‌بن و وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له‌ پۆڵینێكی تردا ده‌بن و هه‌روه‌ها موچه‌ی خانه‌نشین و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان له‌ خشته‌یه‌كی جیاوازده‌بێت".

هەروەها بڵاوکراوەتەوە " رۆژی شەممە خشتەیەكی تازەی مووچەی ئەو وەزارەتانە بڵاو دەكرێتەوە كە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، وەكو وەزارەتەكانی (شارەوانی و كشتوكاڵ و گواستنەوە و گەیاندن و كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی شەهیدان و تەندروستی و ئەوقاف و كاروباری ئاینی و وەزراەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری)."

لە هەوالەکەدا هاتووە "هەروەها لە ناوەراستی هەفتەی ئایندەشدا هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم مووچە وەردەگرن لەگەڵ خانەنشینی سەربازی و مەدەنی"



PM:09:32:23/01/2017