حکومەتی هەرێم خۆشترین هەواڵی لەبارەی مووچەوە ڕاگەیاند

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لەدوای پشكنینەكان موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت وەك خۆی لێ دەکرێتەوە.

محەمەد هاودیانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵامەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە كۆی گشتی موچەی موچەخۆرانی كاروكاروباری كۆمەڵامەتی نزیكەی 28 ملیار دینار بووە كە زیاتر لە 13 ملیار دیناریان هی چاودێری خێزان بو وە نزیكەی 14 ملیار دیناری هی موچەخۆری خاوەن پێداویستی تایبەت بووە كە كۆی هەموی نزیكەی 28 ملیار دینار دەكات، بەداخەوە سودمەندی دیكە هەبوە كە موچەی تایبەتیان وەردەگرت كە نزیكەی 23 هەزار موچەخۆر بوو ئێمە ئەو موچەیەمان بڕی چونكە لە ڕێنمایەكاندا نەبووە و پێچەوانەی یاسا بووە.

هەروەها دەڵیت ئێمە دەستمان بۆ موچەی چاودێری خێزان و خاوەن پێداویستە تایبەتەكان نەبردووە و نەمان بڕیوە، لەلیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانی دارای بڕیار دەرچووە و من بەشداری ئەو لیژنەیە نەبوم و دواتر ئێمە بە بڕینی ئەو موچەیە و كەمكردنەوە و ڕاگرتنی موچەی چاودێری خێزان ڕازی نەبووین و قسەی خۆمانمان لەسەری كردووە و هەوڵی تەواومان داوە كە موچەی ئەو چینە وەك خۆی لێ بكرێتەوە و بەڵێنیشمان وەرگرتووە كە لەدوای تەواوبونی پشكنینەكان موچەكانیان وەك خۆی لێ بكرێتەوە.



PM:09:32:23/01/2017