" پارتی بەسەدان گەنجانی راپەڕین لە هێزەکانی زێرڤانی دادەمەزرێنیت"

ماوەیەکە پارتی دیموکراتی کوردستان لەرێگای ناوچە و لقەکانیەوە لە دەڤەری راپەڕین دەستیکردووە بە ناونووسینی گەنجان و دامەزراندنیان لە وەزارەتی ناوخۆ وەک هێزی زێرەڤانی کە هێزێکی ناسراوی پارتیە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ماوەیەکە بەسەدان گەنجی ناوچەکانی رانیە و قەلآدزە کە زۆرێکیشیان لە رێکخستنەکانی یەکێتیدا بوون، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە تۆمار دەکرێن و وەک زێرەڤانی دادەمەزرێن".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد سەرباری ئەوەی حکومەتی هەرێم هیچ بڕیارێکی نییە لە وەزارەتەکان هاولآتیان دابمەزرێنێت و دامەزراندن وەستێنراوە، بەلآم وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە دامەزراندنی گەنجان وەک هێزەکانی زێرەڤانی.

ئەو سەرچاوەیە بەدووری نەزانی دامەزراندنی ئەو ژمارە گەنجە زۆرە وەک زێرەڤانی لەم کاتەدا پەیوەندی بە ناوی " ساختەوە" نەبێت کە لەنێو رێزی ئەو ‌هێزەدا هەبن و، ئێستا کە دوای پێناسی بایۆمیتری ناتوانرێت ناوی وەهمی لە ریزی مووچەخۆرانی حکومەتدا بمێنێت، ئەو گەنجە تازانە لەشوێنیان دابنرێن.
 
هێزەکانی زێرڤانی ژمارەیان لەسەروو ٥٠ هەزار پۆلیسەوەیەو سەر بە پارتییە، هەرچی یەکێتی  نیشتمانی کوردستانە خاوەنی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنەو ژمارەیان نزیکەی ٢٥ هەزار چەکدارە، ئەم دوو ‌هێزە لەسەردەمی دوو ئیدارەیدا دروستکراون.   

PM:09:59:23/01/2017