سەرۆکی شارەوانی سلێمانی: هەرکەس هەڵدەسێت موڵکی گشتی داگیردەکات

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند" لەسلێمانی و دەروروبەری هەركەسێك هەڵدەسێت بەئارەزوی خۆی زەوی و موڵكی گشتی و باخچەكان و شوێنە گشتیەكان داگیر دەكات".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەبارەی گرفتی زیادەڕۆیی لەموڵكی گشتی، یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند " لەسلێمانی و دەروروبەری هەركەسێك هەڵدەسێت بەئارەزوی خۆی زەوی و موڵكی گشتی و باخچەكان و شوێنە گشتیەكان داگیر دەكات و دواتر دەیكەن بە بازاڕو زەویەكەی دابەش دەكەن و دەكەین بە شوێنی تیجاری دەیفرۆشنەوە".

یوسف یاسین وتیشی " لە ناوچەی تانجەرۆ لە گوندی ناوگردان چوار كەس كە كەسی حكومەی و بەرپرسیان لە پشتەوەیە گوندێكیان داگیر كردووە و پاشان دابەشیان كردووە هەر پارچە زەویەكیەكیان بە 25 وەرەقە فرۆشتوە بە هاوڵاتیان".

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد" تیمەكانی شارەوانیمان چەندین جار ڕوبەڕوی هەڕەشە و لێدان و تەقەكردن بونەتەوە ناتوانن كارەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن هیچ چارەسەرێكمان نەماوە و داوای بەپەلە لەحكومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدیارەكان دەكەین هاوكاریمان بكەن و هەماهەنگیان هەبێت لەگەڵمان".



AM:11:10:24/01/2017