وێنە.. لەدایكبوونی منداڵێكی دەگمەن هەمووان سەرسام دەكات
لە شاری بلاری هیندستان كوڕێك بە چوار قاچ و دوو ئەندامی زاوزێوە لەدایك بووە.
بەپێی هەواڵێكی سپۆتینكی روسی دایك و باوكی منداڵەكەیان بە دیاری خودا وەسف كردو رایانگەیاند، تا چەند پێویست بكات پارێزگاری لە كوڕەكەیان دەكەن.
لالیتامای تەمەن 23 ساڵ دایكی منداڵەكەیە و پێشتر خاوەنی كوڕێكی سەلامەتی تەمەن 3 ساڵان بووە.
بەوتەی ئەو سەرەتا ویستویەتی منداڵەكەی بەرێتەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام پزیشكەكان وایان لێكردووە كە بۆ تاقیكردنەوەی تەواوی منداڵەكە لە تاقیگەكاندا لە نەخۆشخانە بیهێڵێتەوەو دایكیشی دەڵێت، ئێمە خێزانێكی هەژارین و توانی خەرجی نەخۆشخانەمان نییە.
پزیشكەكان ئاشكرایدەكەن، ئەم منداڵە یەكێكە لەو شێوازانەی كە شێوەیان دەگمەنە لە جیهاندا.
PM:03:36:24/01/2017