پەرلەمانتاری پارتی، ئاری هەرسینو ڕایگەیاند " بەپێی هەندێک لە میدیاکان، ئێران لە ڕێی پەکەکەوە هێزێکی نیزامی لە شنگال دادەمەزرێنێت و پارتیش ترسنۆکە".
ئاری هەرسین پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "حیزبه‌كه‌ی ئێمه ترسنۆكه. به‌پێی هه‌واڵی سایته‌كانی نزیك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌تا سوپای پاسدارانی ئێران له ڕێی په‌كه‌كه‌وه هێزێكی نیزامی له شنگال داده‌مه‌زرێنێت و شنگالی باشوری كوردستان بكاته ده‌ربه‌ندێك له تارانه‌وه بۆ سوریا. پارتی دیموكراتی كوردستانیش مه‌وقیفی نیه".
ئەوەشی نووسیوە " ئێمه له‌سه‌رێكه‌وه باسی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌سه‌رێكیشه‌وه له به‌رده‌م په‌كه‌كه و سوپای پاسداران زه‌نده‌قمان چووه، ئه‌مه چه‌نی به چه‌ن؟".
ململانێی نێوان پارتی و پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوچەکانی شەنگال لەوپەڕی توندبوونەوەدایەو رۆژ نییە ئەم دوو لایەنە لێدوانی دژ بەیەک بڵاونەکەوە.