ئەم بڕە پارەیەی مامۆستایان دابەش دەكرێت

وەزارەتی پەروەردە ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕە پارەی هاندانی مامۆستایانەوە بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەیی کە وەک هاندانی مامۆستایان دیاریکراوە هەموو مامۆستایان دەگرێتەوە.

 ئەمرۆ 25/1 سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدارایگەیاند "لە دوا ڕێنمایی وەزارەتی دارایی ژمارە (٥) لە (٢٠١٧/١/١١) کە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە، خاڵی شەشەم بەمجۆرە هاتووە (دەبێت مامۆستایان بەشەوانەی هەفتانەیان تەواو بکەن) واتە هەر مامۆستایەک بەپێی پسپۆری خۆی و ئەو بەشەوانانەی کە هەیەتی و پێشتریش هەروابووە ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرجدەکرێت".

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەم بڕگەیەش لەڕێکەوتی (٢١٠٧/١/١٥) جێبەجێدەکرێت، واتە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییە داراییە کە بەناوی (هاندان) هاتووە لە (٢٠١٦/١٢/١) دەبێت، بەڵام ڕەچاوکردنی تەواوکردنی بەشەوانەکان لە (٢٠١٧/١/١٥) جێبەجێدەکرێت.
لە کۆتایی ڕونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەم بڕگەش بەلەبەرچاوگرتنی دواکەوتنی خوێندن بووە لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان.



PM:02:30:25/01/2017