بە ڤیدیۆ .. دوو گەنجی کورد دەکەونە ژێر بەفرەوە

لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار گەنج لە شاخوانەکانی بۆکان دەکەونە ژێر بەفرەوەو گیان لەدەستدەدەن.

ئەو چوار گەنجە لە تیمیکی شاخەوانی بوون، كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، لە كاتی گەڕانەوەیان لە بەرزاییەكان لای گوندی قوڵقوڵەی (بانە) كەوتوونەتە ژێر ڕنوو و هەرەسی بەفرەوە.

بەپێێ هەواڵێك، ناوەندی ڕۆژی كورد بڵاویكردۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی تیمێک هەوڵیانداوە ئەو دوو گەنجە ئازاد بکەن، بەڵام هەردووکیان کە بەناوەکانی هەژیر قادریان و محێدین سەلیمی گیانیان لەدەستداوە و دوو كەسیشیان ڕزگار كراون.





AM:11:21:28/01/2017