لە رووداوێکی هاتوچۆی سەختدا دوو هاوڵاتی گیان لە دەستدەدەن

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ ١/٢٨ لە ناحیەی شکارتە سەر بەقەزای رانییە لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری سپی لە رانیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەو رووداوەدا چوار کەسیش بریندار بوون.

ئەو دوو ئۆتۆمبیلەی پێکیاندا داوە، یەکێکیان جۆری بی ئێم و ئەوی تریان جۆری ئەتیکۆیەک بووە کە ئۆتۆمبیلی کۆمپانیای گارێکس بووە.


ئا: ئەمیر حەسەن - ڕانیە



PM:08:56:28/01/2017