بەپەلە.. ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە سبەینێ لە پێنجوێن و دەوربەری کرا بە پشووی فەرمی.
زانا ڕەحمان قایمقامی شارۆچکەی پێنجوێن ڕایگەیاند "بەهۆی بەفرابرینەوە بڕیارماندا سبەی بکەینە پشووی فەرمی لەسەرجەم شارۆچەکەدا".
ئاشکراشیکرد کە سبەەینێ تەنها تیمەکانی بەفربارین دەوام دەکەن لە شارۆچکەکەدا ئەوەش بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ ئیشوکاری هاوڵاتیان دروست نەبێت
ئەمەش لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە ٥٠ سانتیم بەفر لە پێنجوێن کەڵەکە بووە.
هاوکات کەشناسی ئەو ناوچەیە وتوویەتی كە لە سبەینێوە دیاردەی بەستنی رێگەوبانەكان دروست دەبێت، بەوەش تەواوی رێگەكانی ناوچەكە دەیبەستێت و پلەكانی گەرماش بەرەو زیاتر لە (-12) نزم دەبێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌9989 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:17:28/01/2017