پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق "خیانەتی" پێنج پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا دەخاتەڕوو.
شاخەوان عبداللە، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەناونیشانی (ئەرێ خیانەت چۆنە ....) و دەڵێت" پێنج پەرلەمانتار لەبەرامبەر بڕێک پارە خەڵک و خاک تەنانەت خۆشیان فرۆشتوە بەداخەوە، عێراق وایلێکردون هەرچی بیڕێزییەک هەیە بەرامبەر کورد ئەنجامی بدەن و بازاڕی (حنان فتلاوی و کاڤم صیاد )یان بەتەواوی کز کردوە".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بە بێ ناوهێنانی کەس دەڵێت" سویند بەخودا نامەی یەکێکیانم لایە بۆ عەرەبی نوسیوە دەڵێت کەرکوک بەشێک نییە لە کوردستان ، یەکێکی تریان دەلێت دەبێت بەهەر نرخێک بێت نەهێڵین یەکیتی خاکی عێراق بکەوێتە مەترسی ڕێگری بکەین لە پارچە پارچەبونی".
شاخەوان عبداللە، دەڵێت" ماوەیەک بێدەنگیم هەڵبژارد وتم بەڵکو بە خۆیاندا دەچن و دێنەوە بەرەی گەل کەچی دەبینم رۆژ لەدوای رۆژ دژایەتیان و بێریزیان بەرامبەر خەڵکی کوردستان و پێشمەرگەو خاکی کوردستان زیاد دەکات ، هەندێک لە پەرلەمنتارانی کورد لە بەغدا کە ژمارەیان ۵ کەسە و ناسراون لای خەڵکی کوردستان بەتەواوی خۆیان بیرچوە لەبەرامبەر بڕێک پارە خاڵک و خاک تەنانەت خۆشیان فرۆشتوە بەداخەوە" .
ئەوەی خستۆتەڕوو: یەکێکیان لەبەر ئەوەی عقدێکی تەجهیزی وەرگرتوە لە یەکێک لەوازارەتەکان بەناوی براکەیەوە و ئەوی تر لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستێکی دیاری کراو ئەوانی تریش هەریەکەو بە ئیمتیازێک ، عێراق وایلێکردون هەرچی بیڕێزییەک هەیە بەرامبەر کورد ئەنجامی بدەن و بازاڕی (حنان فتلاوی و کاڤم صیاد )یان بەتەواوی کز کردوە .
پەرلەمانتارەكە نوسیویەتیشی " سویند بەخودا نامەی یەکێکیانم لایە بۆ عەرەبی نوسیوە دەڵێت کەرکوک بەشێک نییە لە کوردستان ، یەکێکی تریان دەلێت دەبێت بەهەر نرخێک بێت نەهێڵین یەکیتی خاکی عێراق بکەوێتە مەترسی ڕێگری بکەین لە پارچە پارچەبونی ، دەیان شتی تر بەڵێن بێت رۆژێک بلاویان بکەمەوە لە کتیبی یادەوەرییەکانم ، برادەرێک کە ئێستا رۆژانە هێرش دەکاتە سەر هەرێم سویند بەخودا لەورۆژەی کە پێویستیم بەیەک دەنگ بو بۆ تاوانبارکردنی مالکی نەک نەهاتە هۆڵەکەوە تەنانەت نەهاتە پەرلەمانیش ".
هەروەها نوسیویەتی " لە کۆتاییدا دەڵێم بە دوری نازانم هەرچی زوە لێدوان بدەن و بڵێن حەشدی شەعبی حەقی خۆیەتی تۆپبارانی پێشمەرگە بکات ، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بۆ پەرلەمانتارە نیشتیمانپەروەر و کورد پەروەرەکان کە هەمیشە بەرگریکاریکی سەرسەختی مافەکانی کورد بونە".