مەحمود ئوندەر پێشکەشکاری دیاری کورد کە لەکەناڵەکانی مەد تیڤی و میدیا تیڤی و ڕۆژ تیڤی کە کەناڵی سەر
بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن کاریکردووە کۆچی دوایی کرد.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردەوە "مەحمود ئۆندێر ماوەیەکی درێژ لە کەناڵەکانی مەد و میدیا و ڕۆژ
تیڤی بێژەر بوو، پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە ئەمڕۆ ماڵئاوایی کرد."
لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتوە "ئوێندەر ١ کانوونی دووەمی ١٩٥٣ لە شاری ئامەد لە دایك بووە و لە
سەرەتای ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردووەوە دانیمارك دەژیا".