کۆمپانیای ڤایبەر، خزمەتگوزارییەک نوێ و گرنگی بۆ بەکارھێنەرانی پڕۆگرامەکەی بەردەست کرد.
دوێنێ چوارشەممە 1/2/2017، کۆمپانیای ڤایبەر خزمەتگوزاریی پێوەری کات (Timer)ی بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) زیاد کرد.
لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ڤایبەر بە خزمەتگوزاریی پێوەری کات دەتوانن کاتێک وێنە و ڤیدیۆی خۆیان بۆ ھاوڕێیەکیان دەنێرن، پێوەری کاتی بۆ دابنێن، دوای کۆتایی ھاتنی کاتەکەش، ڤایبەر بە شێوەیەکی خۆکاری وێنە و ڤیدیۆکە لەنێو لاپەڕەی گفتوگۆی ھاوڕێکەی دەیسڕێتەوە.
ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەی ڤایبەر، بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە، بۆ بەدەستھێنانیشی، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلدا نوێ (Update) بکرێتەوە.
لێرەدا ڤایبەر لەنێو مۆبایلەکانتاندا نوێ بکەنەوە:
بۆ نوێکردنەوەی ڤایبەر لەسەر سیستەمی ئەندرۆید
کلیک لێرە بکە
بۆ نوێکردنەوەی ڤایبەر لەسەر سیستەمی IOS
کلیک لێرە بکە