بەرپرسێکی حکومی
بزووتنەوەی گۆڕان دەستی لە پۆستە حکومیەکەی کێشایەوە و ڕایگەیاند "پێویستە سەرجەم بەرپرسانی دیکەی گۆڕان لەحکومەت
دەستلەکاربکێشنەوە"، دەشڵێت:"بەھۆی گەندەڵیەوە نەمتوانی بەردەوامبم،
بۆیە دەستلەکارکێشانەوەم پێشکەشکرد".
سەعید کاکەیی ڕاوێژکاری وەزیری پێشمەرگە لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان بە
تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە، "لەڕۆژی یەکی شوباتی ٢٠١٧ وازھێنانم
لەوەزارەتی پێشمەرگە پێشکەشکرد، کە بەشێوەی گرێبەست بۆ ماوەی دوساڵ لەگەڵ وەزیری
پێشمەرگە کارمکردوە، بەڵام بەھۆی گەندەڵیەوە نەمتوانی بەردەوامبین، بۆیە
دەستلەکارکێشانەوەن پێشکەشکرد".
وتوشییەتی "وازھێنان و دەستلەکارکێشانەوەم پەیوەندیی
بەگۆڕانەوە نییە، واتە وازم لەگۆڕان نەھێناوە، بەڵکو وازم لەو پۆستە ھێناوە کە
ھەمبوە لەحکومەت، داواشدەکەم، بەزوترینکات ھەموو بەرپرسانی گۆڕان لەحکومەت
دەستلەکاربکێشنەوە و وازبھێنن".
ڕاشیگەیاندووە:"خزمەتکردنی پێشمەرگەو بەپیشەییکردنی
دامەزراوەکانی، پیرۆزترین ئەرکی سەرشانی من بون، بەڵام لەبەر گەندەڵی و خۆسەپاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەر ھەموو جومگەکانی دەسەڵاتدا، نە پلانی بەپیشەیی بون
و نە پلانی بەدامەزراوەکردنی وەزارەتی پێشمەرگەش بەسەرکەوتویی نەگەیشتنە ئەنجام".
کاکەی داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت "وەک تاکێکی ئەم ھەرێمە،
داوای لێبوردن لە تێکڕاتان دەکەم کە بەشبەحاڵی خۆم، نەمتوانیوە لەئاستی
چاوەڕوانیەکانی ئێوەی ئازیزی کوردستاندا بم".