به‌هۆى گیرانیى ڕێگه‌كانى
نێوان هه‌ولێر و ناوچه‌ى بادینان و شارى دهۆك كه شه‌پۆلی به‌فربارین دروستی
كردووه، نرخى مریشك به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووەتەووە
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید
قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر بە وشیەی وتووە ڕاگه‌یاند "لیژنه‌كانى
چاودێرى نرخ له قایمقامیه‌ت ته‌نیا ده‌توانن نرخى جێگیر له‌سه‌ر مریشكى به‌ستوو
دابنێن به‌ڵام نرخى مریشكى زیندوو پێوه‌سته به وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه.
ڕاشیگەیاندووە بابه‌ته‌كه
كاتییه و به‌هۆى گیرانیى ڕێگه‌كانه كه نه‌ك ته‌نیا مریشك به‌ڵكو كه‌لوپه‌لى تر‌ى
خواردنیش هه‌ندێك به‌رز ده‌بێته‌وه و له ڕێگه‌ى لیژنه‌كانمانه‌وه به‌دواداچوون
ده‌كه‌ین.
هەروەها حسێن حه‌مه
كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێته‌رنه‌رى له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و
سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان وتویەتی كه بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به زۆریى خواست و
داواكارى له‌سه‌ر مریشك، بۆیه ناتوانن نرخ جێگیر بكه‌ن و به‌رده‌وام نرخى مریشك
له وه‌رزى سه‌رمادا به‌رز بوونه‌وه و نزم بوونه‌وه به‌خۆى ده‌بینێت.
هەروەها وتوشییەتی
كێڵگه پهلهوهڕیهكانى هه‌ولێر كه‌م جوجكه به‌رهه‌م دێنن بۆیه مریشك فرۆشان
ناچار ده‌بن ڕوو له كێڵكه پهلهوهڕیهكانى شارى دهۆك و ناوچه‌ى بادینان
بكه‌ن.