بە وێنە.. کچۆڵەیەکی هەشت ساڵ لەیەکەم شەوی بوکێنیدا گیانی لەدەستدا

کچۆڵەیەکی بچووک کە لەتەمەنی ٨ ساڵیدا دراوە بە پیاوێکی ٤٠ ساڵە، لە یەکەم شەوی بووکێنیدا گیان لەدەستدەدات.  

لە شاری حەرەز لە یەمەن "روانی" تەمەن هەشت ساڵ دەدرێت بە پیاوێکی ٤٠ ساڵە، لەیەکەم شەوی گواستنەوەیدا بەهۆی ئازارەوە گیان لەدەستدەدات.

رۆژنامەیەکی یەمەنی ئەو رووداوە بە گەورەترین تاوانی هاوچەرخ ناوزەد دەکات.
 
رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پیاوە ٤٠ ساڵەکە ئەو کچە منداڵە دەباتە نێو هۆتێلێکی شارەکەو لەیەکەم شەوی بوکێنیدا کچەکە تەحەمول ناکات و گیان لەدەستدەدات.

رێکخراوەکانی منداڵان و ژنان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەڵمەتێکی بەرفروانیان لەدژی ئەنجامدەرانی ئەو رووداوە بەرپا کردووەو داوا دەکەن کە تاوانباران، پیاوەکەو خێزانی کچەکە بدرێنە دادگا.

لە وڵاتی یەمەن بەشوودانی کچانی منداڵ دیاردەیەکی بەرفراوانەو لە سەر ئاستی جیهانی ئەو وڵاتە ناوبانگی خراپی دەرکردووەو، رێکخراوە لۆکاڵی و جیهانییەکان لە هەوڵی ئەوەدان سنورێک بۆ ئەو دیاردەیە دابنێن.



PM:12:53:04/02/2017