قوباد تاڵەبانی: کەس نان و پیاز بە بابەتەکەی خاڵمەوە نەخوات

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی لە وەڵامی هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە وەڵامی خاڵی ناداتەوەو دەڵێت" خۆمان پێکەوە گفتووگۆ لەوبارەیەوە دەکەین و کەسیش نان و پیاز بەو بابەتەوە نەخوات".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، قوباد تاڵەبانی ئەمشەو وەک روونکردنەوەیەک لەسەر نووسینەکەی خاڵی، هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد، دەڵێت" بۆ خاڵی خۆشەویستم٠٠بە ناونیشانی " قوباد و دۆسیەی نەوت"، خاڵی گەورە و خۆشەویستم کاک هەڵۆ بابەتێکی نوسیووە کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەندەوە، وێرای ئەوەی بابەتەکەی بە هەند وەردەگرم، بەهیچ شێوەیەک پێم خۆش نییە وەڵام و وەڵامدانەوە بکەوێتە نێوانمان".

قوباد تاڵەبانی لەو پۆستەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دەشڵێت " ئەمەش بەو مانایە نا کە وەڵامم بۆ قسەکانی بەڕێزی نەبێت".
ناوبراو نووسیویەتی " بەشانازییەوە" وەک نەوەی خوالێخۆشبوو برایم ئەحمەدی ڕەحمەتی و باوکی خۆشەویستم "مام" فێریان کردووین، ڕاو بۆچوونە جیاوازەکان بە هەند وەردەگرین. لە نزیکترین دەرفەتیشدا بەخۆشحاڵیەوە خۆمان پێکەوە گفتووگۆ لەوبارەیەوە دەکەین و کەسیش نان و پیاز بەو بابەتەوە نەخوات".



PM:09:13:04/02/2017